کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: تاران هەر هەنگاوێکی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەمارۆی ئابووری دەگرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران وەک کردەوەیەکی شەڕ ڕووبەڕووی ئەم گەمارۆیە دەبێتەوە.
ئەمەریکا دوو جار ڕێکاری سەربازی لە دژی ئێران گرتووەتەبەر و تووشی شکستێکی قورس بووە، ئەگەر بیەوێت شکستێکی گەورەتر ئەزموون بکات، ئەوا دەتوانێت جارێکی دیکە بژاردەی سەربازی بەکاربهێنێتەوە.
غەری بابادی ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا عەقڵانی بێت، پێویستە دەستبەرداری بژاردەی سەربازی بێت و لەبری ئەوە ڕێگای دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بگرێتەبەر.
وتیشی: ئێران بەردەوام دەبێت لە ڕاوێژکاری و پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی پەیامەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا تەنها پشت بە دیپلۆماسی نابەستێت و بۆ هەموو سیناریۆکان ئامادەیە.
Your Comment